رووداوێکی هاتوچۆ چوار قوربانی لێکەوتەوە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەلار – دەروازەی پەروێزخان، سێ کەس گیانیان لەدەستداو کەسێکیش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای کەلار – دەروازەی پەروێزخان سێ کەس گیانیان لەدەستداو کەسێکیش برینداربوو.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری نیسان ئاڵتیما و مان بارهەڵگر بوون، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە سەرنشینی ئاڵتیماکەن، بریندارەکە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە.

 

May be an image of 3 people, ambulance and road

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیكای پزیشكان: كەسێك دەستدرێژیكردووەتەسەر نەخۆشێك و هەڵەدنی ئامادەنەبووە ناوەكەی ئاشكرابكات

سەندیكای پزیشكانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەنجامی بەدواداچوونی لیژنەیەك لەسەر قسەكانی ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان پێكهێندرا و دەركەوتووە پزیشكێك…
Total
0
Share