ئاگادارییەك بۆ ئەو كەسانەی كە سەرژمێرییان لە كەركوك تەواوكردووە

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت، هەر ماڵێك تیمەكان سەردانیان كردووە دەتوانن بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و لە 24ی ئەم مانگەوە جارێكی دیكە تیمەكان سەردانیان دەكەنەوە، بەڵام ئەمجارە تەنها دەبێت یەك كەس ئامادەبێت و ناسنامەیان پێبێت.

د. ئەحمەد كەركوكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند، خەڵكێكی زۆر پرسیاری ئەوەیان هەبوو ئەمڕۆ تیمەكان سەردانیان كردوە چیبكەن بمێننەوە یان بڕۆنەوە؟.. دوای بەدواداچوونمان بۆ ئەم بابەتە هەر ماڵێك تیمەكان سەردانیان كردووە دەتوانن بڕۆنەوە لە 24ی ئەم مانگەوە جارێكی دیكە تیمەكان سەردانیان دەكەنەوە، بەڵام ئەمجارە تەنها كەسێك ئامادەبێت و ناسنامەی پێبێت.

سەبارەت بە بازگەكانیش ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك باسی لەوەش كردووە، سبەی لەدوای كاتژمێر 12ی شەوەوە بەڕووی بازگەكان بەڕووی هاوڵاتییاندا كراوە دەبێت، واتە خاوەن ماڵەكان دەبێت كەمێك تەحەموولی میوانەكانتان هەبێت.

بابەتی پێشتر

رۆژانی هەینی و شەممە هاتوچۆ لە دەروازەی زێت ئاساییە

بابەتی دواتر

یەكێتیی زانایان: هەر كەسێك زانیاریی هەڵە بدات بە بژمێرەكان گوناهبار دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی هەڵبژاردنەوە
دەمانەوێت یاسایەکی سەردەمییانەمان ھەبێت کە لەگەڵ دۆخی ھەرێم بگونجێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازیکرد لە جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە…
Total
0
Share