ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی زێت، رایگەیاند، رۆژانی هەینی و شەممە هاتوچۆ لە دەروازەکە ئاساییە.
ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی زێت، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و گه‌شتیاران ده‌که‌ین سنووری ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵەتیی زێت له رۆژى هه‌ینی و شه‌ممه كراوه‌یه و هاتوچۆ ئاسایی ده‌بێت.
ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێریی گشتییەوە، قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی دوو رۆژ ئەمڕۆ و سبەینێ راگەیەندراوە، و هەردوو دەروازەی پەروێزخان و باشماخیش رایان گەیاند، جموجۆڵی گەشتیاری و بازرگانی لەو دەروازانە ئاساییە.