د. رێواز فایەق: ئەو شەڕەی بردتانە بەغداد و کەس تێیدا سەرکەوتوو نەبوو دەبوو لە پەرلەمانەکەی خۆمان بکرایە

د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بڵاویکردەوە، رایگەیاند، ئەو شەڕەی برایە بەغداد و کەس تێیدا سەرکەوتوو نەبوو دەبوو لە پەرلەمانی کوردستان بکرایە.

د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، “بودجەی گشتیی عێراق پەسەندکرا، پیرۆزبێت لەو وڵاتەی کە لە خراپترین دۆخیشدا دامەزراوەکانی بە پێی دەستوور و یاسا بەرکارەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەنو ئیرادەی سیاسی چەندە ناجۆر و ناسازیش بێت ئاراستەی کاری دامەزراوەیی ناگۆڕێت و سەرباری تێبینی و کەموکوڕیش هێشتا خەڵک بە ئومێدەوە لە دامەزراوەکانی دەڕوانێت”.

لە بەشێکی دیکەی دیکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، “لە هەرێمەکەی ئێمەش دوو خولی پێنج ساڵی پەرلەمان کۆتاییپێهات و پەرلەمان و پەرلەمانتاران بە پاساوی نالۆژیکی لە جێبەجێکردنی گرنگترین ئەرکیان  مەحرومکران، بەشی زۆری ئەو شەڕەی بردتانە بەغداد و کەس تێیدا سەرکەوتوو نەبوو، دەبوو لە پەرلەمانەکەی خۆمان بکرایە و کوڕ و کچەکانی خۆتان یەکلاییان بکردایەتەوە و بەڵێنەکانی هەڵبژاردنیان جێبەجێ بکردایە، لێرە گۆشتی یەکتریشمان بخواردایە ئێسقانی یەکتریمان نەدەشکاند”.

لە کۆتایی پەیامەکەشدا د. رێواز فایەق نووسیوویەتی، “هیچ مەکەن تەنها سەیری پرۆسەی دەنگدان لەسەر گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە بکەن، تێدەگەن چیمان بە  قەوارەکەمان و بە هاوڵاتییانمان و بە خۆمان و بە دامەزراوەکانمان کردووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: دوای رێنماییەكانی بودجە هەرێم پابەندبێت بودجە و مووچەی بۆ رەوانەدەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای بڵاوكردنەوەی رێنماییەكانی یاسای بودجە لە رۆژنامەی فەرمی، ئەگەر هەرێم پابەندی یاسای بودجە…
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێمی کوردستان: حکومەتی عێراق سزای دارایی بەکۆمەڵی فەرمانبەرانی کوردستان دەدات

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق بە چەسپاندنی میکانیزمی “خەرجیی فیعلی” لەبری “تەرخانکردنی پەسەندکراو”، بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی…
Total
0
Share