ڕوونكردنەوە لەبارەی ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت و قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەری پۆستە و گەیاندنی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو ڕۆژانەی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئەنجامدراوە و هێڵی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت هاوڵاتییان قەرەبووناكرێنەوە، جەختیشدەكاتەوە بۆ ساڵی داهاتوو میكانیزمێكی نوێ بۆ ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت لە كاتی تاقیكردنەوەكاندا پەیڕەودەكرێت.

دلێر ئیبراهیم سەعید، بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكانی پەروەردە و گواستنەوە و گەیاندن بڕیاریداوە كە لە كاتی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكان بۆ خولی یەكەم و دووەم هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕابگیرێن.
ئاشكرایكرد، بۆ خولی یەكەم ڕۆژانە كاتژمێر 6:30 خولەك تاوەكو 10:30 خولەكی بەیانی هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕابگیرێن، بۆ خولی دووەم ڕۆژانە لە كاتژمێر 6:30 خولەك تا 8:30 خولەكی بەیانی هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕابگیرێن.

بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی باسی لەوەش كرد، پێشنیازمان كردووە بۆ ساڵی داهاتوو میكانیزمێكی نوێ پەیڕەوبكرێت و هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئامێرێك لە خوێندنگەكان دابنرێن و هێڵی ئینتەرنێت ڕابگیرێن بەجۆرێك كە كاریگەری لەسەر ئینتەرنێتی هاوڵاتییان نەبێت و پێشنیازەكەشمان لە وەزارەت ڕەزامەندی لەسەر دراوە.

بابەتی پێشتر

کوندی خەمبارە و لاپۆرتا بەڵێنی پێداوە

بابەتی دواتر

"ڕێد بوڵ" شاسی نوێ بۆ ئوتۆمبێلەکەی دروست دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share