مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

لەڕۆژی شەهیدی یەكێتیدا مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، “لەسایەی قوربانیدانی شەهیدەكانماندا، یەكێتییەكەمان بەهەمان گیانی سەردەمی سەختی دێرینەوە بەردەوامە و وێستگەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی كوردستانیش بەڵگەی زیندوون”.

هەر لە پەیامەكەدا هاتووە، “ئەم پێداگیری و رژدبوونەمان لە درێژەپێدانی رێبازی شەهیدانەوە سەرچاوەی گرتووە و ئەمانەتێكە لە ئەستۆمان كە دەبێت نەك هەر بۆ ئەمڕۆ، بەڵكو بۆ ئاییندەی دووریش درێژە پێدەری بین تاوەكو گشت مافە بەدینەهاتووەكان لە سەرئاستی عێراقیشدا مسۆگەربكەین”.

دەقی پەیامەكە:

مێژووی پڕ سەروەریی و تێكۆشانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانهەموو رۆژەكانی پڕن لەتۆماری سەربەرزی و گیانبازی كە سەرقافڵەی ئەم كاروانە نەپساوەیە شەهیدانی سەركردە (خاڵە شیهاب و جەعفەر عەبدولواحید و ئەنوەر زۆراب ) بوون، كە لەرۆژی 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 1975دا لە زیندانەكانی رژێمی بەعسی رووخاودابە دروشمی( كەم بژی و كەڵ بژی) گیانیان بۆ ئازادیی و سەربەخۆیی كورد و كوردستان بەخشی.

لەناو ئەم كاروانەی شەهیدان و سەروەراندا كەهەزاران تێكۆشەر لە نێو زیندان ،لەچالاكییەكانی نێو شار، لەسەنگەرەكانی بەرگریدابەگیان و خوێنی خۆیان چەندین داستانی نەبەردی و رووبەڕووبوونەوەیان بەرامبەر بە جەلادەكان و نۆكەر و هێزەكانی رژێمی بەعسی ڕووخاو تۆماركردووە، بۆ هەمیشە بەنەمری لەدڵ و ویژدانی هەموو كوردێكی تێكۆشەر دەمێننەوە و بۆ بەرز راگرتنی ئەو قارەمانێتی و سەروەرییانەیان و بەرز راگرتنی یادەوەری وناوبانگیان، لە كۆی ساڵدا ئەم رۆژە دیاریكراوە تاوەكو هەمووان پێكەوە لەیەك ساتدا سەری رێز لەئاستیادكردنەوەیاندا دابنەوێنین.

لەم یادە پڕ شكۆیەدا سەربەرزین بەوەی لەسایەی قوربانیدانی شەهیدەكانماندا، یەكێتییەكەمان بەهەمان گیانی سەردەمی سەختی دێرینەوە بەردەوامە و وێستگەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی كوردستانیش بەڵگەی زیندوون.

ئەم پێداگیری و رژدبوونەمان لە درێژەپێدانی رێبازی شەهیدانەوە سەرچاوەی گرتووە و ئەمانەتێكە لە ئەستۆمان كە دەبێت نەك هەر بۆ ئیمڕۆبەڵكو بۆ ئاییندەی دووریش درێژە پێدەری بین تاوەكو گشت مافە بەدینەهاتووەكان لە سەرئاستی عێراقیشدا مسۆگەربكەین.

درود بۆ رۆحی شەهیدان و سڵاوی وەفا و ئەمەكداری بۆ كەسوكار وخانەوادە هەمیشە سەربەرزەكانیان.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: كەركوكی بوون شانازییە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان نەیتوانی ئاگربەست لە غەززە پەسەند بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share