ترەمپ و مەسک لە تاقیکردنەوەی کەشتییەکی ئاسمانی ئامادەبوون

لە شەشەمین رێوڕەسمی تاقیکردنەوەی کەشتیی ئاسمانی کۆمپانیای Space X، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاوشانی ئیلۆن مەسک خاوەن و بەڕێوەبەری کۆمپانیای سپەیس ئێکس بەشداربوو.

کەشتییەکە ئاسمانییەکە یەکێکە لە زنجیرە کەشتییەکانی کۆمپانیای سپەیس ئێکس لەژێر ناونیشانی (Starship spacecraft) کە لەماوەی رابردوودا پێنج کەشتییان بەسەرکەوتوویی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کردووە و نوێترینیشیان بریتیبوو لەم کەشتییە.

هاوکات، کۆمپانیای Space X یەکێکە لە زنجیرە کۆمپانیاکانی سەرمایەداری ئەمریکی ئیلۆن مەسک و لە ساڵی 2002 دامەزراوە، هەروەها لەبواری بەرهەمهێنانی مووشەک و کەشتیی ئاسمانی مانگی دەستکردا کاردەکات و بەهای کۆمپانیاکە بە 180 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

Elon Musk’s company SpaceX launches giant Mars rocket – with Trump watching on

بابەتی پێشتر

دارا رەشید: ئەوەی لە 20 و 21ی مانگ سەرژمێر بکرێت بە خەڵکی رەسەنی شوێنەکە دادەنرێت

بابەتی دواتر

ئومێد خۆشناو: 97%ی دانیشتووانی هەولێر لە سەرژمێری تۆمارکراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share