جۆ بایدن: ئەمریكا مووشەك و سەكۆی پێویست بۆ پاراستنی ئیسرائیل دەنێرێت

سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، پەیوەندی بە نەتەنیاهۆوە كردووە و پشتیوانی وڵاتەی بۆ ئیسرائیل دووپاتكردووەتەوە و دەڵێت، “وێرانكارییەكەی حەماس لە وێرانكارییەكەی داعش خراپترە”

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند ئەمریكا مووشەك و سەكۆی پێویست بۆ پاراستنی ئیسرائیل دەنێرێت و هێزەكانمان لە ناوچەكە زیاتر دەكەین و شانبەشانی ئیسرائیل دەوەستین و پشتیوانییان دەكەین.

راشیگەیاند، پەیوەندیم بە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلەوە كرد و پێمراگەیاند دەبێت وەڵامی یەكلاكەرەوەیان هەبێت و لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان لە پشتیوانیكردنی ئیسرائیل بەردەوامدەبین و ئیسرائیل مافی بەرگریكردن لە خۆی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هیومەن ڕایتس وۆچ: ڕوسیا زانیاریی شێوێنراو لە قوتابخانەکانیدا سەبارەت بە ئۆکرانیا بڵاودەکاتەوە

هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی پەروەردەی ڕوسیا مامۆستایانی وڵاتەکەی ڕاسپارد، بۆ بڵاوکردنەوەی “زانیاریی کۆمەڵایەتی”، بەپێی ڕێکخراوی هیومەن رایتس وۆچ ئەو…
Total
0
Share