ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی ئەفغانستان بۆ نزیکەی پێنج هەزار کەس بەرزبووەوە

ژمارەی قوربانیانی ئەو زنجیرە بومەلەرزەیەی رۆژی شەممە ئەفغانستانی گرتەوە بۆ نزیکەی پێنج هەزار کەس بەرزبووەوە و هەزاران کەسیش بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە.

میدیاکانی ئەفغانستان لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەوە بڵاویانکردەوە، تا ئێستا دوو هەزار و 445 کەس بەهۆی بومەلەرزەکانەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە دوو هەزار کەسیش برینداربوون.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، 12 گوند لە ناوچەکانی زینداجان و گۆریان لە هەرێمی هیرات کە ژمارەی دانیشتوانیان دەگاتە  1.9ملیۆن کەس بە تەواوی خاپوور بوون.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مارکۆ ڕوبیۆ: ئەمریکا هەوڵدەدات لە ڕێگەی دانوستانەوە کۆتایی بە شـ.ـەڕ بهێنێت

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند،  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە قورسی کاری کردووە بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ ئارامی…
Total
0
Share