هەر خانووەیەک بە یەک دۆلار بۆ ئەو کەسانەی دڵتەنگن بە سەرکەوتنی ترەمپ

لە یەکێک لە گوندەکانی ولاتی ئیتاڵیاوە بانگهێشتی ئەو کەسانە دەکرێت کە دڵتەنگن بە بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆکی ئەمریکا و دەڵێن هەر خانووەیەک بە یەک دۆلارە بۆ ئێوە.

گوندەکە ناوی ئەولۆلایە، دەکەوێتە دوورگەی سەردینیا لە ئیتاڵیا ماوەیەکی زۆرە چۆڵکراوە و دانیشتووانەکەی بەرەو شارەکان کۆچیان کردووە.

لەدوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا وێبسایتێکی تایبەت بە گوندەکە کراوەتەوە و بانگهێشتی ئەو کەسانە دەکات کە بە ئەنجامەکان دڵخۆش نین و داواکراوە هەر کەسێکم ئارەزوو دەکات بێتە گوندەکە نیشتەجێ ببێت بە یەک دۆلار دەبێتە خاوەنی خانووی خۆی.

ئامانج لەم خستنەڕووە گەڕاندنەوەی ژیانە بۆ گوندەکە و راکێشانی گەشتیارانە بۆی.

بابەتی پێشتر

لە سەرانسەری عێراق پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سوریا کێشەی کەمئاوی بۆ یەک ملیۆن کەس دروستکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا بیکڕە و دواتر پارە بدە.. “ئەپڵ” بە خزمەتگوزارییەکی نوێ کڕیاران ڕادەکێشێت

کۆمپانیای “ئەپڵ” لە کۆنفرانسی ساڵانەیدا بۆ پەرەپێدەران ئاشکرایکردووە، لەڕێی خزمەتگوزارییەکی نوێوە بەکارهێنەران دەتوانن بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە بکڕن و دواتر…
Total
0
Share