مێرسیدس سەدان هەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکاندا دەکشێنێتەوە

بریکارەکانی مێرسیدس ڕایانگەیاند، کە کۆمپانیاکە بڕیاریداوە نزیکەی 300 هەزار ئۆتۆمبێل لە ئەمریکا بکشێنێتەوە، بەهۆی ئەو کێشە تەکنیکیانەی کە لە ئۆتۆمبێلەکاندا دۆزراونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی سەلامەتیی ڕێگاوبانی نیشتمانیی ئەمریکا، هەڵمەتێکی نوێی دەستپێکردووە بۆ بانگهێشتکردنەوەی 287 هەزار و 292 ئۆتۆمبێلی مێرسیدس کە لە نێوان ساڵانی 2006 بۆ 2012 لە بازاڕەکانی ئەمریکا فرۆشراون، هەروەها 31 هەزار و 577 ئۆتۆمبێلی دیکە کە لە کەنەدا فرۆشراون.

میدیاکان ئاماژەیان بەوە کردووە، “هۆکاری کشانەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی باسکراون و بانگهێشتکردنیانە بۆ چاککردنەوە بۆ دۆزینەوەی کێشەکانە کە پەیوەندییان بە بەرزکەرەوەی سوکانەوە هەیە، هەروەها ئەم کێشانە ڕەنگە ببێتە هۆی ڕووداوی گەورە بەهۆی دزەکردنی شلەی سیستەمی سوکانەوە”.

کۆمپانیای مێرسیدس لەبارەی گرفتەکانەوە ڕایگەیاندووە، “میکانیکەکان، لە کاتی پشکنینی ئەو ئۆتۆمبێلانەی باسکراون، دەبێت پشکنینی سیستەمی سوکان بکەن و پشکنین بکەن کە ئایا شوێنەواری ژەنگ یان لێچوونیان هەیە، ئەگەر ئەو جۆرە گرفتانە دۆزرایەوە، دەبێت دەستبەجێ چارەسەر بکرێن”.

بابەتی پێشتر

خشتەی یارییەكانی ئەمڕۆ دوو شەممە ببینە

بابەتی دواتر

فەڕەنسییەكان ئاستیان خراپە و ترسیشیان نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share