خاوەنی 110 مارە.. ژنێك مارەكانی پێوەیدەدەن

ژنێكی ئەڵمانی مار پێوەیدەدات، دوای چوونی بۆ نەخۆشخانە، پۆلیس لێكۆڵینەوە دەكات و دەردەكەوێت 110 ماری هەیە.

كەناڵی “DW”ی ئەڵمانی بڵاویكردەوە، ژنێكی تەمەن 35 ساڵ دوای پێوەدانی مار بە ئۆتۆمبێلەكەی خۆی گەیاندووە بە نەخۆشخانەی سالزگیتەر لە نزیك هانۆڤەر، بە پزیشكەكانی وتووە ماری كوڵەوەیباب لە باخەكەیدا پێوەیداوە و پەنجەی گەستووە.

بەپێی هەواڵەكە، لە نەخۆشخانە دۆخی تەندروستیی ژنەكە تێكچووە و پزیشكەكان بە پەلە داوای تریاكیان لە پەیمانگەیەكی هامبۆرگ كردووە.

بە زانینی ڕووداوەكە، پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و 110 ماریان لە باخەكەدا بینیوە كە ژنەكە بەخێویكردوون. كەناڵەكە دەڵێت، “پسپۆڕەكان چەندین جۆر ماری ژەهراوییان دۆزیوەتەوە و سەرجەم مار و خشۆكەكانی ناو باخەكەیان گواستووەتەوە “چونكە شوێنەكە بۆ ژیانكردنیان شیاونەبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەورەترین بەکاربەری پلاستیکن.. توێژینەوەیەک: نەهەنگەکان ملیۆنان مایکرۆپلاستیک دەخۆن

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، نەهەنگەکان ڕۆژانە ملیۆنان مایکرۆپلاستیک دەخۆن، ئەمەش وایانلێدەکات گەورەترین بەکاربەری پلاستیکبن لەسەر ئەم هەسارەیە. توێژینەوەکە باس…
Total
0
Share