وەزارەتی تەندروستیی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە هاوڵاتییان لە رۆژانی پشووی سەرژمێریدا چەند بڕیارێكی دەركرد.

بەپێی بڕیارەكانی وەزارەتی تەندروستی پزیشكانی پسپۆڕ، نیشتەجێی دێرین، خولاو، پەرستار و كارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشكگری پابەنددەبن و هەروەها ئامادەباشی بۆ ئەمبوڵانس و بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەكانی خاوێنكردنەوە و دابینكردنی خۆراك دەكرێت.

هەر بەپێی بڕیارەكان، نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن و نۆرینگە دەرەكییەكان كراوەبن و سەنتەرەكانی پێدانی چارەسەری كیمیایی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشكگری كراوەبێت.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشداوە، تیمەكانی فریاگوزاری و هێڵی 122 بەردەوامدەبن لە ئەرك و كارەكانیان بە شێوەی 24 كاتژمێری و هۆبەی پزیشكی فریاكەوتن خشتەی دابینكردنی تیمەكانی دادەنێت بۆ شوێنە پێویستەكان.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کارەبا: لە هەردوو رۆژی پشووی سەرژمێری 17 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت

بابەتی دواتر

بەفر و باران چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share