وەزارەتی کارەبا: لە هەردوو رۆژی پشووی سەرژمێری 17 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، لە هەردوو رۆژی پشووی سەرژمێری تاوەکو رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 17 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت.

وتەبێژەکەی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی کارەبا لە بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردن و كۆنترۆڵی كارەبا بە بەرنامەیەكی تایبەتەوە ئەم بڕە كارەبایە بۆ هاونیشتمانییان دابیندەكەن.

هاوکات، ئەوەشی خستووەتەڕوو، تیمەكانی چاككردنەوەی كارەبا بۆ چارەسەرکردنی هەر جۆرە گرفتێک بە شێوەی ئیشكگری لە دەوام دەبن و بۆ خزمەتکردنی هاوبەشانی کارەبا لەسەر هێڵ دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی مەندائی لە عێراق و جیهان دەكەین

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی (دەهورا ڕەبا) سەری ساڵی سابیئەی مەندائی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی پێکهاتەی سابیئەی…
Total
0
Share