ڕێكخراوێكی تەندروستی بەستنەوەی مووچە و وەرگرتنی ڤاكسین بە بڕیاری بەعسییانە وەسفدەكات

تۆڕی پاراستنی تەندروستیی گشتی ڕەخنە لە بڕیاری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە دەگرێت بەوەی هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت مووچەی پێنادرێت و دەڵێت، “بڕیارەکە نایاساییە”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا تۆڕی پاراستنی تەندروستیی گشتی، بڕیارەکەی دکتۆر ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە بە “نادیموکراسی و بەعسئاسا” ناودەبات و سەرکۆنەی بڕیارەکە دەکات.

لەگەڵ ئەوەشدا تۆڕی پاراستنی تەندروستیی گشتی جەخت لە وەرگرتنی ڤاکسین دەکاتەوە لەلایەن فەرمانبەران و هاوڵاتییانەوە، بەڵام ڕەتیدەکاتەوە وەرگرنی ڤاکسینەکە بکرێت بە “زۆرەملێ”، دەشڵێت، “خراپتر ئەوەیە بەناوی وەرنەگرتنی ڤاکسینەوە مووچەی فەرمانبەران ببڕن”.

داواش لە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە دەکەن لەو بڕیارە “نایاسایی و ناشارستانییە” پاشگەزببێتەوە و میکانیزمی باشتر بۆ هاندانی فەرمانبەران بۆ خۆڤاکسینکردن بەکاربهێنرێت.

ئەمە جگە لەوەی تۆڕی پاراستنی تەندروستیی گشتی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە بە گەندەڵی تۆمەتباردەکات و دەڵێت، “ئازاد مستەفا کە خۆی دەیان دۆسیەی گەندەڵیی بۆ کراوەتەوە، بۆینییە بڕیاری وا دەربکات و پێوستە لە پۆستەکەی سڕبکرێت تا ئەو کاتەی لێکۆڵینەوەکان دەگاتە ئەنجام”.

 

 

بابەتی پێشتر

فەرەنسا: چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران مەترسیدارن

بابەتی دواتر

كۆمسیۆنی ئەوروپا ڕەتیدەكاتەوە پارە بۆ پەرژینی ڕێگری لە كۆچبەران تەرخانبكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share