هەولێر.. پاسێک وەرگەڕا و پێنج کەس بوونە قوربانی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە شاری هەولێر کەسێک گیانیلەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەدوای کاتژمێر 4:00 پاسێکی گواستنەوەی ناوشار لە نزیک کەسنەزان کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە جۆری کیا بارهەڵگر و دواتر وەرگەڕاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ژنێک گیانیلەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

 

بابەتی پێشتر

لیژنه‌ی باڵای ئه‌منيی هه‌رێم داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیيان ده‌كات

بابەتی دواتر

ئەو دەرچووانەی قۆناغی 12 ئاگاداردەکرێنەوە کە لە زانکۆ لاین ناویان نەگەڕاوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share