ئەمڕۆ بانکی ناوەندی تەنها 10.6 ملیۆن دۆلاری نەختینەی خستووەتە بازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و تەنها 10.6 ملیۆن دۆلاری بە شێوەی نەختینە خستووەتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە بانکی ناوەندی ئەمڕۆ بڕی 221 ملیۆن و 425 هەزار و 343 دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 210 ملیۆن و 775 هەزار و 343 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و تەنها 10 ملیۆن و 650 هەزار دۆلاریان بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 15ی مانگ بوو کە تێیدا زیاتر لە 226 ملیۆن دۆلاری خستبووە بازاڕەوە، لەو بڕەش زیاتر لە 16 ملیۆن دۆلاریان بە شێوەی نەختینە بووە.

بابەتی پێشتر

مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەكرێت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ كونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share