پیاوێك لە ناو ئۆتۆمبێلەكەیدا كوژرا

ڕووداوێكی كوشتن لە شاری كەركوك ڕوویدا و هاوڵاتییەك لە ناو ئۆتۆمبێلەكەیدا كوژرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، گەنجێك لە ناو ئۆتۆمبێلەكەی خۆیدا لە بەردەم نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری كەركوك كوژراوە كە بەنیازبووە بچێتە ناو نەخۆشخانەکەوە.

شایەتحاڵێك لە شوێنی ڕووداوەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ئۆتۆمبێلێكی تاكسی لە بەشێكی شەقامەكەی بەردەم نەخۆشخانەی ئازادی ڕاوەستابوو و نەدەجووڵا، هێزەكانی پۆلیس ویستیان قسە لەگەڵ شۆفێرەكەدا بكەن، بەڵام دەركەوت شۆفێرەكە كوژراوە.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەكە، شۆفێرەكە گەنجێكە و پێدەچوو تازە كوژرابێت، “بەڵام لەو شوێنە گوێبیستی هیچ دەنگێکی تەقەكردن نەبووین”.

پەیامنێری ئێستا ئاشكرایكرد، هێزەكانی پۆلیس دەستیانكردووە بە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە، دەركەوتووە شۆفێرەكە بە گولـلە كوژراوە و لە ڕێی كامێراكانی چاودێریی نەخۆشخانەی ئازادییەوە هەوڵی بەدەستخستنی زانیاریی زیاتر دەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی نەبوونی پێداویستییەکانەوە نەخۆشەکانمان خۆیان مەواد دەکڕن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی باس لە بەردەوامی و زیاتربوونی قەیرانی کەلوپەل و پێداویستییە پزیشکییەکان دەکات لە شارەکە، ئاماژە…
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. گەنجانی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ سەربازە ئەمریکییەکان شەڕەبەفر دەکەن

ئەو شەپۆلە بەفربارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، ڕۆژئاوای کوردستانیشی بێبەشنەکردووە و ئەمڕۆ کۆمەڵێک گەنجی دانیشتووی قامشلۆ لەگەڵ سەربازە ئەمریکییەکان شەڕەبەفریان…
Total
0
Share