نوری مالیکی: سەرژمێریی دانیشتووان بنەمایەکی تۆکمەیە بۆ چارەسەرکردنی بێکاری و هەژماری

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، دووپاتیکردەوە کە سەرژمێری دانیشتووان بنەمایەکی تۆکمەیە بۆ چارەسەرکردنی بێکاری و هەژاری.

ناوبراو لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان، داوا لە هاوڵاتییانمان دەکەین کە بەشداری بکەن لە سەرکەوتنەکەدا لە سەرژمێرییەکەدا، کە کاریگەری ئەرێنی زۆری دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرژمێریی دانیشتووان زانیاری پێویست بۆ گەشەپێدان و بە ئەلیکترۆنیکردنی حکومڕانی دابیندەکات، هۆکارێکە بۆ دەستنیشانکردنی سەرچاوە مرۆیی و ماددی و زانستییە بەردەستەکان و دابینکردنی بناغەیەکی تۆکمە بۆ چارەسەرکردنی بێکاری و هەژاری.

مالیکی دەشڵێت، “سەرژمێری دەبێتە هۆی دەستنیشانکردنی ئەو کەرت و ناوچانەی کە بێبەشن و پێویستیان بە ئاودانکردنەوە هەیە.”

بابەتی پێشتر

بۆ سەلامەتیی گورچیلەکانت ئەم خۆراکانە مەخۆ

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ پرۆسەی سەرژمێری دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share