هۆکاری دواخستنی گفتوگۆی پەرلەمان لەسەر بودجە ئاشکراکرا

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات، بەهۆی ناکۆکی و ڕێکنەکەوتن لەسەر هەندێک خاڵی پڕۆژە یاسای بودجە لەبەرنامەی کاری دانیشتنی سبەی پەرلەمان لادراوە بۆ ڕۆژی سێشەممە.

مەزەر کەرەوی، نوێنەری لەسەر پارێزگای دیالە لە پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سایتی “بغداد الیوم” ڕایگەیاندووە، ” بەهۆی ناکۆکی لەسەر چەند بڕگەیەکی پڕۆژە یاساکە خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای بودجە لە بەرنامەی دانیشتینی دووشەممە لادراوە و خراوەتە ڕۆژی سێشەممە”.

ناکۆکییەکان لەسەر چەند بڕگەیەکن لەوانە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و دیاریکردنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، هاوکات بەرزبوونەوەی نرخی نەوت یەکێکی دیکەیە لە ناکۆکییەکانی لایەنەکان.

بەر لە کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمان سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق بڕیارە لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆببنەوە لەسەر پرسی تێپەڕاندنی بودجە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری بانكی ئینگلتەرا: وەبەرهێنەرانی دراوە ئەلیكترۆنییەكان سەرجەم پارەكانیان لەدەستدەدەن

پارێزگاری بانكی ناوەندیی ئینگلتەرا هۆشداری دەداتە ئەو كەسانەی وەبەرهێنان لە دراوە ئەلیكترۆنییەكانی وەك بیتكۆیندا دەكەن، دەڵێت، لەبەردەم مەترسی…
Total
0
Share