كاتی دابەشكردنی مووچە راگەیەندرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی عێراقی راسپاردووە كە ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجبكات و هەرێمیش پەلەبكات لە رادەستكردنی داهاتی ناوخۆ.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، بڕیارە پێش ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی، بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت، لەگەڵ گەیشتنی پارەكەش، دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، هەرچەندە هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی 10ی بۆ بەغداد ناردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا مووچەی مانگی 10 نەنێردراوە.

بابەتی پێشتر

چین.. لە هێرشێکدا 25 کەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

هاوڵاتییان لەبارەی بەشەئاردی مانگانەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share