چین.. لە هێرشێکدا 25 کەس بوونە قوربانی

لە هێرشێکدا بۆ سەر پەیمانگەیەک لە رۆژهەڵاتی چین هەشت کەس کوژران و 17 کەسی دیکەش برینداربوون.

پۆلیسی شاری ییشینگ رایگەیاند، ئەمشەو لە پەیمانگەی پیشەیی بۆ هونەر و تەکنەلۆجیا لە شاری ووشی رۆژهەڵاتی چین خوێندکارێک بە چەقۆ هێرشی بۆ سەر چەندین کەس ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی هێرشەکەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و 17 ی دیکەش برینداربوون.

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، ئەمساڵ چین چەندین هێرشی خوێناوی بەخۆیەوە بینیوە ئەمەش پرسیاری لەبارەی ئاسایشی وڵاتەکەوە دروستکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگرەکەی لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیاندا گیانیان لەدەستدا

بەیانیی ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگرەکەی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان گیانیان لەدەستدا. بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکانی ئۆکرانیا وەزیری ناوخۆی…
Total
0
Share