راگەیەندراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ لە ئۆپەڕاسیۆنێكی هاوبەشدا لەگەڵ سوپای عێراق، كێوماڵی ناوچەی گوندەكانی كوشافی خواروو، كوشافی سەروو تا دەگاتە قەراغ زێی گەورە كران.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، ئەمڕۆ كاتژمێر 6:00ی بەیانی، لیوای 14ی پیادە، بە هاوبەشیی لەگەڵ هێزەكانی فیرقەی 14ی پیادەی سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵ كردنیان ئەنجامدا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا ناوچەی گوندەكانی كوشافی خواروو، كوشافی سەروو تا دەگاتە قەراغ زێی گەورە، كێوماڵ كران و گەڕان و پشكنینیان بۆ ئەنجام درا”.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئۆپەڕاسیۆنەكەی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق كاتژمێر 13:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆتاییهات”.

بابەتی پێشتر

نرخی زێڕ زیاتر دابەزی

بابەتی دواتر

چین.. لە هێرشێکدا 25 کەس بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر سێ کەس کوژران

نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی سێ ئەندامی خێزانێك لەنێو ماڵەكەیاندا لە هەولێر دۆزرانەوە. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “کەمێک پێش…
Total
0
Share