نرخی زێڕ زیاتر دابەزی

نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە دوو هەزار و 562 دۆلارە.

ئەمڕۆ نرخی زێڕ دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک ئۆنسە گەیشتە دوو هەزار و 562 دۆلار، بەمەش لە ماوەی هەفتەیەکدا 4% ی نرخەکەی لەدەستداوە، کە ئەمەش نزمترین ئاستە لە دوای 12 ی ئەیلولی ئەمساڵەوە.

دابەزینی نرخی زێڕ هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمریکی، پێشبینییەکان بۆ دابەزینی بەهای سودەکانی بانکی ناوەندی ئەمریکا کە ئەمەش فشار لەسەر ئەو کانزایە دروست دەکات و بەرەو دابەزینی دەبات.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە ئاسایشی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share