پڵنگەكەی زاخۆ بەزیندوویی گیرا

پڵنگەكە دوای بێهۆشكردنی

دوای ئەوەی دوێنێ پڵنگێك لە گوندێكی زاخۆ دوای كەوتنە تەڵە و پەلاماردانی دوو هاوڵاتی هەڵهات، ئەمڕۆ لەڕێی دەرزیی بێهۆشكەرەوە گیرا.

سلێمان تەمەر، سەرۆکی ڕێکخراوی کوردستان بۆ پاراستنی مافی ئاژەڵان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەو پڵنگەی دوێنی کەوتبووە تەڵەیەكەوە و دواتر هەڵهات، لە گوندی زرێزەی سەر بە قەزای باتیفا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەلایەن ڕێکخراوەكەیانەوە بە هاوکاری هێزەكانی دارستان و ژینگە بەلێدانی دەرزی بێهوشکەر بە زیندوویی گیرا.

وتیشی، “بەهۆی تەڵەكەوە پڵنگەكە پێی لای ڕاستی لەدەستداوە و خەریکی چارەسەرکردنین و دەگوازرێتەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان لە دهۆک، بەهۆی لەدەستدانی پێی هەر لەوێ دەیهێڵینەوە”.

دوای ئەوەی بەر لە چەند ڕۆژێك 25 سەرمەڕی هاوڵاتییەكی گوندی زرێزە لەناوچوون و خوران، هاوڵاتییەكە وایزانیووە پەلامارەكە لەلایەن گورگەوە ئەنجامدراوە، بۆ ئەو مەبەستە تەڵەیەكی داناوە و دوای سێ ڕۆژ ئەو پڵنگە كەوتە ناو تەڵەكەوە.

دوای ئەوەی ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی گوندەكە بۆ كردنەوەی تەڵەكە چوونە شوێنەكە، پڵنگەكە دوو هاوڵاتی برینداركرد و دواتر هەڵهات، تا ئەوەی ئەمڕۆ گیرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: لە کردەوەیەکی دوژمنکارانەدا 6 پێشمەرگە بە غەدر و خیانەت شـ.ـەهیدکران

وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەمە، بە 6 مـ.ـووشەکی بالیستیی ئـ.ـێران هێرشکراوەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی ڕووداوەكەی ڕانیەوە: ھەموو ئەو تۆمەتبارانە ‏دەستگیردەكرێن كە ‏پەیوەستن بە ڕووداوەكەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، موراد کانی کوردەیی داواكراو بووە و لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركی دەستگیركردنیدا لەلایەن هێزێكی فەرمییەوە،…
زیاتر ببینە

چوار کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەوە دەستگیرکران

نووسینگەی سلێمانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان بڵاویکردەوە، چوار کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە دەستگیرکردووە. تاوانە رێکخراوەکان…
Total
0
Share