توێژەران ئەو کەسانە دەستنیشاندەکەن کە ئەگەری تووشبونیان بە ئەکزیما زیاترە

تیمێکی توێژەران ئاشکرایدەکەن، ئەو کەسانەی لەو شوێنانەدا دەژین کە ئاستی پیسبوونی هەوایان زۆرە، ئەگەری تووشبوونیان بە ئەکزیما زیاترە، کە جۆرێکە لە هەوکردنی چینەکانی سەرەوەی پێست.

لە لێکۆڵینەوە نوێیەکەدا توێژەران داتای پرۆگرامی توێژینەوەی پەیمانگای نیشتمانیی تەندروستی لە ئەمریکایان بەکارهێناوە کە سەدان هەزار کەسی پێگەیشتوو لە ئەمەریکا دەگرێتەوە.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە لەکۆی 286 هەزار و 862 کەس کە داتای دیمۆگرافی و کۆد و تۆماری تەندروستیی ئەلیکترۆنییان لەبەردەستی توێژەراندابووە، 12هەزار و 695 یان تووشی ئەکزیما بوون.

دوای رەچاوکردنی هۆکارەکانی وەک دیمۆگرافی و جگەرەکێشان، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە ئەکزیمایان هەبووە زیاتر لەو شوێنانەدا دەژین کە ئاستی گەردیلەی ورد، یان PM2.5، لە هەوادا بەرزە واتە ئاستی پیسبوونی هەوای ئەو شوێنانە بەرزە.

توێژەران باسیان لەوەش کردووە، “بۆ هەر زیادبوونێکی پیسبوونی هەوای PM2.5، ئەگەری تووشبوون بە ئەکزیما دوو هێندە زیاتربووە”.

توێژەران لە کۆتاییدا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی “زیادبوونی پیسبوونی هەوا رەنگە کاریگەری لەسەر مەترسیی تووشبوون بە ئەکزیما هەبێت، ئەوەش بەهۆی کاریگەرییەکانی لەسەر سیستمی بەرگریی لەش”.

 

بابەتی پێشتر

لەبارەی سەرژمێرییەوە بڕیارێک بۆ خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دەرکرا

بابەتی دواتر

سێ ئەندامی خێزانێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share