دیمەنی گوندەکانی بناری سەنگاو کە ژمارەیەک ئاژەڵی کێوی تێدا دەردەکەوێت

جەلال شێخ کەریم عیسا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا ژمارەیەک ئاژەڵی کێوی دەردەکەوێت و دەڵێت، “ئەنجامی هەوڵ و تەقەلاکانم کە بە دڵی خۆم وخەمخۆرانی ژینگە و ئاژەڵ دۆستانە مایەی شانازیمن”.

جەلال شێخ کەریم داوا لە خەڵکی گوندەکانی بناری سەنگاو دەکات، بەشداربن لە پاراستنی جوانییەکانی سرووشت و دوورکەوتنەوە لە راوکردن و رێگری لە راوی گیاندارە کێوییەکان بۆ ئەوەی کوردستانمان جوانتر بکەین.

ناوبراو جەختیشدەکاتەوە، ئەگەر کەسێکتان بینی بە چەکەوە لە سنوورەکانتان و گومانی راوکردنتان لێکرد، رێگەی لێ بکەن، چونکە دڵسۆزی بۆ ژینگە ئەرکێکی نیشتمانیی و نەتەوەییە.

دەشڵێت، ڤیدیۆکە لەلایەن محەمەد فوئادەوە تۆمارکراوە کە پاسەوانی سنوورەکە دەکات.

ڤیدیۆکەی لە تەلەگرامی تۆڕی میدیایی ئێستا ببینە.. https://t.me/estamediea/42492

بابەتی پێشتر

خولی 115ی کۆلێژی سەربازی دەکرێتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پلاندانان: سەرژمێریی دانیشتووان ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە عێراقی نین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share