کەشناسی هەرێم وادەی دەستپێکردنەوەی بەفر و باران ئاشکرا دەکات

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرایکرد، لە سبەی سێشەممەوە بارانبارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و لەناوچە شاخاوییەکانیش لە ڕۆژانی داهاتوودا بەفر دەبارێت.

کەشناسی هەرێم لە نوسراوێکدا هۆشداری دەدات کە بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماوە باران و بەفربارین دەستپێدەکاتەوە و ڕۆژی چوارشەممە، 23 ی کانونی یەکەم، کاریگەری شەپۆلەکە تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەپێی نوسراوەکەی کەشناسی هەرێم، ئەم شەپۆلە بەفر و بارانە تا ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، دەمێنێتەوە لەسەر ئاسمانی پارێزگای سلێمانی.

بە پێی پێشبینییەکەی کەشناسی بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماوە لەناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرما بۆخوار سفر دادەبەزن لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینیدا و ڕۆژی شەممەی داهاتوو بە تەواوی کاریگەری شەپۆلەکە نامێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی هاوکاری وڵاتەکەی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات

ڕۆژنامەی تاگەسشپیگل-ی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، لە ساڵی ڕابروودا ئەڵمانیا ملیۆنان یۆرۆ هاوکاری ڕۆژئاوای کوردستانی کردووە. بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەکە کە…
Total
0
Share