بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 71.8 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ هەینی لە مامەڵە جیهانییەکاندا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 71.86 دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 70 سەنت کە دەکاتە 0.96% دابەزی و نرخی نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ 68 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، کە زیاتر لە 68 سەنتی لە نرخەکەی لەدەستدا کە 0.99% بوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێشبینیی کردبوو کە دابینکردنی نرخی نەوتی جیهانی لە خواستی ساڵی 2025دا زیاتر بێت، تەنانەت ئەگەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەسەوە بەردەوامیش بێت.

لەلایەکی دیکەشەوە، بەهای دۆلار لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەرزبووە و بۆ پێنجەم رۆژی لەسەر یەک بەهاکەی زیادیکردووە، بەهۆی سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپەوە و ئەوەش خواستی لەسەر بەرهەمەکانی وەک نەوت و زێڕ کەمکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

شەقامی 100 مەتری بە شەو و رۆژ كاری تێدا دەكرێت

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ قۆناغی یەکەمی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە هەرێم و عێراق دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دراوە بیانییەکان

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە 9ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، بەراورد بە نرخی پێشووی، دۆلار…
Total
0
Share