لیستێكی نوێی موچە بڵاوكرایەوە.. 17 وەزارەت و دامەزراوەی دیكە موچە وەردەگرن

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە لیستێكی نوێی دابەشكردنی موچەی مانگی شەشی ژمارەیەك وەزارەت و دەستەی دیكەی بڵاوكردەوە.

لیستەكەی وەزارەتی دارایی بەهەمان میکانیزمی مانگی پێشوو بە لێبڕینی ٪21-وە دەبێت.

پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدابوو لە 25ی مانگەوە موچە دابەشبكات و بە چەند ڕۆژێك كۆتایی پێبێنێت، بەڵام دوو مانگە وەزارەتی دارایی بەبیانووی نەگەڕاندنەوەی داهاتە جیاوازەكان، لەماوەی 12 ڕۆژی ڕابردوو موچەی مانگی شەشی تەنها چوار وەزارەتی دابەشكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسایەكی كشتوكاڵی و بڕیارێكی تایبەت بە چاكسازی پەسەندكرد

لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا پڕۆژەیاسای بەركاركردن و هەمواركردنەوەی پیادەكردنی یاسای كەرەنتینی كشتوكاڵیی فیدراڵی خرایەڕوو و پەسەندكرا و…
Total
0
Share