مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بۆ ساڵیادی بونیادنانی سلێمانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “بە شانازییەوە ئەمڕۆ یادی 240 ساڵەی بونیادنانی شاری سلێمانی دەكەینەوە كە لە مێژووی كورد و كوردستان و لە هەناوی كۆمەڵی كوردەواریدا، شوێنێكی گەورە و پێشەنگ و جاویدانی هەیە، شاری سلێمانی پایتەختی دێرینی بابان، پایتەختی یەكەمین حكومەتی میللی و پایتەختی شۆڕشگێڕی و رۆشنبیری و فەرهەنگی وڵاتەكەمانە”.

هەر لە پەیامەكەدا هاتووە، وێرای پیرۆزباییمان لە سەرجەم خەڵكی شار، بە ئەركی لێنەبڕاوی خۆمانی دەزانین لەبەرامبەر ئەو متمانە بەردەوامەی كە سلێمانی بە حزبەكەی خۆیان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەیانە و بە تایبەتی لە خولی ئەمجارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا دووپاتیان كردەوە، هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتكردنی زیاتر و زیاتری جوانتركردنی سلێمانی پێشكەشی بكەین و هەمیشە سەوز و ئاوەدان بێت سلێمانی، هەمیشە گەشاوە بێت سلێمانی شارە حەیاتەكە”.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: رێژەی سەوزایی نزیکبووەتەوە لە ئاستی ستانداردی جیهانی.

بابەتی دواتر

رێنمایی جێبەجێکردنی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی لە هەرێمی كوردستان پشووە

حكومەتی هەرێم دەڵێت، “سبەی دووشەممە لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی رەسمی دەبێت”. فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی…
Total
0
Share