كەسێك بە تۆمەتی بڕینەوە و سووتاندنی درەخت دەستگیركرا

بە تۆمەتی بڕینەوە و سووتاندنی دار و درەخت و فرۆشتنی خەڵووز بە نایاسایی، تۆمەتبارێك لە سنووری خانەقین دەستگیركرا.

پۆلیسی دارستانی خانەقین وێنەكانی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ناردووە و دەڵێت، دوای چاودێریكردن، هێزەکانی پۆلیسی دارستانی خانەقین کەسێکیان دەستگیرکردووە کە درەختەكانی گوندی گۆڕەشەلەی بڕیوەتەوە.

بەپێی لێدوانی پۆلیسی دارستانی خانەقین، ئەو كەسە لە گوندی گۆڕەشەلەی ناحیەی قۆرەتووی سنووری قەزای خانەقین، دارەكانی سوتاندووە و کڕین و فرۆشتنی بە دار و خەڵووزەوە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامەزراوەی ڤیم ناوی کارسازانی وەرگیراو لە پرۆگرامی دەستپێشخەریی پڕۆژەی بچووک ڕادەگەیەنێت

دامەزراوەی ڤیم ڕایگەیاند، لەو پڕۆژانەی لەلایەن کارسازانەوە لە پارێزگاکانی هەرێم پێشکەشکراون، 28 کارساز پشتگیرییان دەکرێت، ئەوەش دوای ئەوەی…
زیاتر ببینە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: یەکێتی پەرۆشی بنیادنانی ھێزێکی کوردستانی یەکگرتووی پڕچەک و ڕاھێنراوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێتی پەرۆشی بنیادنانی ھێزێکی کوردستانی یەکگرتووی پڕچەک و ڕاھێنراوە لەسەر بنەما و زانستی سەربازی…
Total
0
Share