ژووری بازرگانیی سلێمانی: بەهۆی بەرهەمی دەرەکییەوە کارگە ناوخۆییەکان مەترسیی داخستنیان لەسەرە

ژووری بازرگانیی سلێمانی مەترسیی داخستنی بەشێک لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی خستەڕوو، ڕایگەیاند بەهۆی نەبوون یان کەمیی ڕسوماتی گومرگ و باج لەسەر بەرهەمە دەرەکییەکان ئێستا کارگە ناوخۆییەکان مەترسیی داخستنیان لەسەرە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی ئاشکرایکرد، کارگە ناوخۆییەکان ژمارەیەکی زۆر دەستی کاریان تێدایە و سوودمەند دەبن لێی، جگە لەوەی بەرهەمی ناوخۆیی بەرهەمدەهێنن، بەڵام بەهۆی هاوکارینەکردنی حکومەتەوە مەترسیی داخرانیان لەسەرە.

باسی لەوەکرد، لەم ماوەیەی دواییدا باج و ڕسومات لەسەر بەرهەمە پاککەرەوەکان هەڵگیراوە، ئەوەش کاریگەریی نەرێنیی کردووەتەسەر زیاتر لە 100 کارگەی بەرهەمە پاککەرەوەکانی ناوخۆ کە زیاتر لە پێنج هەزار کارمەند کاریان تێدا دەکەن.

ئاماژەی بەوەکرد، بۆئەوەی کارگە ناوخۆییەکان بتوانن ڕکابەریی بەرهەمە دەرەکییەکان بکەن پێویستە حکومەت گومرگی سەر ماددە خاوەکان هەڵبگرێت، ئەوەش پاڵپشتیی بەرهەمە ناوخۆییەکان دەکات و ڕێگر دەبێت لە بەرزبوونەوەی نرخەکانیان.

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی وتی، ئەو بەرهەمانەی دێنە هەرێمی کوردستان نزیکەی 80%یان بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەچێت، حکومەت دەبێت ڕێخۆشکەربێت بۆئەوەی بەرهەمی ناوخۆ بنێردرێت بۆ ئەو ناوچانە نەک ئەوانەی لە دەرەوە هاوردە دەکرێن، ئەوەش بە پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆ و مانەوەی نرخەکانیان بە نزمی.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە و بەرزترین ئاستی تۆماركرد

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە 100 ملیۆن یۆرۆی خستە خەزێنەكەیەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share