میدیایەکی فینلاندی لینکێک بە زمانی کوردی دەکاتەوە

میدیای فەرمی ئۆلێی فینلاندی لینکێک بە زمانی کوردی دەکاتەوە و تایبەتی دەکات بە ڕێنمایی و هەواڵەکانی کۆرۆنا.

لینکە کوردییەکە لەلایەن چەند کوردێکەوە بەڕێوەدەبرێت و دەخوێندرێتەوە و هەفتانە دووجار لەبارەی کۆرۆناوە دواین زانیاری دەدات بە کوردانی دانیشتووی وڵاتەکە.

ئامادەکاری پرۆگرامە کوردییەکە ناوی ڕێبوار کەریمی-یە و ئەو لەبارەی کارەکەیەوە دەڵێت، “میدیای ئۆلێ داوایان لێکردم کە هەواڵەکان بە زمانی کوردی وەربگێڕم و ئێستا هەفتانە دووجار بە زمانی کوردی – شێوەزاری سۆرانی، دەخوێندرێتەوە”.

ڕێبوار کەریمی بە پێگەی لاهدێنکوردیتی ڕاگەیاندووە، “لە بەشی کوردی ئۆلێ تەنها دوو کوردین، من و خانمێکی دیکەین کە من هەواڵەکان ئامادە دەکەم و ئەویش دەیخوێنێتەوە”.

بە وتەی ئامادەکاری پرۆگرامە کوردییەکە، هەفتانە دووجار ئەم بەرنامەیە پێشکەشدەکرێت و تایبەتە بە هەواڵەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێنماییەکانی وڵات و چۆنیەتی خۆپارێزی”.

 

بابەتی پێشتر

ناوی یەكەم وڵات ئاشكراكرا كە بایدن وەك سەرۆكی ئەمریكا سەردانی دەكات

بابەتی دواتر

ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێخوڕی ماتۆڕسکیلێک گیانیلەدەستدا

لە ناحیەی باوەنور رووداوێکی هاتوچۆ روویداو بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلێک گیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

بەریتانیا پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکان نیشتەجێ دەکات

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاندووە، لەپێناو کەمکردنەوەی خەرجییەکانیان، پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکاندا جێگیربکات. رۆبێرت جێنریک وەزیری کۆچ…
Total
0
Share