ناوی یەكەم وڵات ئاشكراكرا كە بایدن وەك سەرۆكی ئەمریكا سەردانی دەكات

ڕۆژنامەیەكی بەریتانی ئاشكرایكردووە، بەریتانیا یەكەم وڵات دەبێت كە جۆ بایدن پاش وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتیی ئەمریكا سەردانی بكات.

ڕۆژنامەی دەیلی تەلەگراف-ی بەریتانی ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی كانونی دووەم ئاشكرایكردووە، “وڵاتی بەریتانیا یەكەم یان دووەم وڵات دەبێت كە جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا پاش وەرگرتنی پۆستەكەی سەردانی دەكات”.

ڕۆژنامە بەریتانییەكە پشتی بە چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە بایدن بەستووە، ئەوەشی ئاشكراكردووە، “بایدن پلانی نییە بەر لە هاوینی داهاتوو سەردانی دەرەوە بكات، بەهۆی بەردەوامیی پەتای كۆرۆناوە، هەروەها دەیەوێت گرنگی بە سیاسەتی ناوخۆی ئەمریكا بدات”.

ئەوەش ئاشكرا كراوە، ڕەنگە سەردانی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا بۆ ئەوروپا هاوكاتی بەڕێوەچوونی لوتكەی گروپی حەوت بێت كە لە مانگی حوزەیران لە بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.

چاوەڕوان دەكرێت مامەڵەی كابینەكەی بایدن لەگەڵ دەرەوەی ئەمریكا جیاوازتر بێت لە دۆناڵد ترەمپ، هەرچەندە لە وتارەكانیدا سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا جەخت لەسەر گرنگیدان بە ناوخۆی ئەمریكا دەكاتەوە.

بابەتی پێشتر

ئیبراهیم خەلیل.. نزیكەى 50 هه‌زار تۆن شمەك گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه ‌یاخود سووتێندراون

بابەتی دواتر

میدیایەکی فینلاندی لینکێک بە زمانی کوردی دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودان-یش لەگەڵ ئیسرائیل دا ڕێككەوت

كۆشكی سپی، ئەمڕۆ هەینیی 23ی تشرینی یەكەم ئاشكرایكرد، سودان و ئیسرائیل لەسەر ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان ڕێككەوتن. ڕاشیگەیاند، “ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكانی…
Total
10
Share