سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: بۆ یادی سلێمانی 240 نەمام لە چەند شوێنێکی سلێمانی دەڕوێندرێن

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، “بۆ یادی سلێمانی 240 نەمام لە چەند شوێنێکی سلێمانی دەڕوێندرێن”.

لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، ئەمڕۆ بۆ ساڵیادی بنیادنانی شاری سلێمانی، 240 نەمام لە بلواری تاسڵوجە-سلێمانی، لەگەڵ 240 نەمامی گەورەی دیکە لە پارکی هەواری شار، دەڕوێنین.

باسی لەوەش کرد، لە نزیکەی سێ ساڵی رابردوودا کۆمەڵێک پرۆژەی گرنگمان پێشکەشی شاری سلێمانی و هاوڵاتییەکانی کردووە، لە داهاتووشدا بەردی بناغەی کۆمەڵێک پرۆژەی دیکە دادەنرێت.

لەبارەی پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانییەوە، لەیلا عومەر، رایگەیاند، “کارەکانی ئەو شەقامە خێراتر کراون و چەند کەشوهوا لەباربێت ئەوەندە زیاتر تەواودەبێت”.

بابەتی پێشتر

نرخی زێڕ جارێكی دیکە دابەزینی بە خۆیەوە بینی

بابەتی دواتر

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ چۆن دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share