نرخی زێڕ جارێكی دیکە دابەزینی بە خۆیەوە بینی

ئەمڕۆ نرخی زێڕ دابەزینێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک ئۆنسە گەیشتە دوو هەزار و 557 دۆلار.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا گەیشتە دوو هەزار و 557 دۆلار کە ئەمە نزمترین ئاستە لە یەک مانگی رابردوودا.

دابەزینی نرخی زێڕ هاوکاتە لەگەڵ سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.

ترەمپ لە یەکەم لێدوانی دوای سەرکەوتنی رایگەیاند، کۆتایی بە شەڕی ئۆکرانیا و فەلەستین دەهێنێت، ئەمەش دابەزینی بەرچاوی نرخی زێڕی بەدوای خۆیدا هێنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سادق عوسمان: بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان دەرگای هەموو دادگاکان دەگرین

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان دەرگای هەموو دادگاکان دەگرین. سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: مانگی داهاتوو پڕۆژەی هەژماری من ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ تەواوبوونی %90ی کارەکانی پڕۆسەی هەژماری من، ڕاستەوخۆ ڕادەستی…
Total
0
Share