کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ چۆن دەبێت؟

کەشناسیی هەرێم پیشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت هەندێک کاتیش نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ کەمێک نزمدەبێتەوە.

باس لەوەش دەکات، سبەینێ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 23 پلەى سیلیزى

سلێمانی  :  20 پلەى سیلیزى

دهۆک     : 22 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 24 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 22  پلەى سیلیزى

زاخۆ      : 23 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 7 پلەى سیلیزى

سۆران    :  19 پلەى سیلیزى

گەرمیان  :   25 پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی بەربەستکردنی شەقامێکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەکاتەوە، بەهۆی چاکسازیکردن، رێگەی مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بەربەستکراوە و دەتوانن رێگەی…
Total
0
Share