بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەدەستدانی مام حەمید خەم و ناسۆرێکی زۆری لە دڵی ھەموواندا بەجێھێشت

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ژیانئاوایی یەکێک لە دۆستە دێرینەکانی مام جەلال ڕایگەیاند، لەدەستدانی مام حەمید کە نموونەی پێشمەرگەی خۆڕاگر و بەویقار و کەسایەتیی دڵسۆز و سەرڕاستی خەباتی کوردایەتی بوو، خەم و ناسۆرێکی زۆری لە دڵی ھەموواندا بەجێھێشت و لە ناخەوە نیگەرانیکردین.

پرسەنامەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ژیانئاوایی “مام حەمید ڕەشاش”

بەداخ و دڵگرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی ژیانئاوایی دۆستی دێرین و ھاوڕێی نزیک و خۆشەویستی سەرۆک مام جەلال (مام حەمید ڕەشاش)مان پێگەیشت.

بۆ لەدەستدانی ئەم کەڵە تێکۆشەرە پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمیی قووڵ ئاراستەی خۆمان و کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزی و ھەڤاڵانی دەکەین، خۆمان بە بەشداری ئەم کۆستە دەزانین.

مام حەمید ڕەشاش پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتیی دیاری ھەولێر و نیشتمانپەروەری گەلەکەمان، بەشێکی زۆری تەمەنی بەخشی بە خەباتی کوردایەتی و لە ڕێچکە پاکەکەی شۆڕش لاینەدا و بەردەوام بە بیری نیشتمانپەروەری و کوردایەتی دەیڕوانییە ڕووداوەکان و لە خەمی ئازارەکانی میلـلەتەکەیدا دەژیا و تا دواساتی ماڵئاواییکردنیشی ھەر ڕێنیشاندەر و ھەڤاڵی دڵسۆز و پاک بوو بۆ یەکێتییەکەی مام.

بۆیە لەدەستدانی مام حەمید کە نموونەی پێشمەرگەی خۆڕاگر و بەویقار و کەسایەتیی دڵسۆز و سەرڕاستی خەباتی کوردایەتی بوو، خەم و ناسۆرێکی زۆری لە دڵی ھەموواندا بەجێھێشت و لە ناخەوە نیگەرانیکردین.

لە خوای گەورە داواکارین بۆ ھەمیشە ڕۆحی شادبێت و سەبووری و دڵئارامیش بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

21ی 1ی 2022

بابەتی پێشتر

قائیمقامی سلێمانی داوادەکات خەڵک باڵندە و ئاژەڵەکانیان بیربێت

بابەتی دواتر

ئەمریكا هەڕەشەی بەرپاكردنی جەنگ لە دژی ڕوسیا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share