لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس برینداربوون

بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک زاڵگەی بەرلوت لە سنووری گەرمیان دوو کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان ئاڵتیما) بە ئاراستەی ناو شاری کەلار هاتووە، لە نزیک زاڵگەی بەرلوت کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی بەستونێکی رووناکیدا کێشا بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینێکی بریندار بوون.

ئاشکراشیکرد، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: خزمەتگوزاریی بۆ زەوییەكانی شەهیدانی دەستی داعش دەستیپێكرد

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتی بڕین و دیاریكردنی شەقام بۆ زەوییەكانی شەهیدانی دەستی داعش دەستیپێكرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share