دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی هەڵاتوو رادەگەیەنێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو، زیندانییەک کە بە ماددەی (456) لە هەولێر زیندانیکراوبوو، لەکاتی گواستنەوەی لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان بۆ گرتووخانەی گەرمیان، لە ناحیەی زەڕایەن هەڵات.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، باس لەوەش دەکات، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی زیندانییە هەڵاتووەکە ئەنجامدرا و توانرا لەماوەی کەمتر لە سێ کاتژمێر لەنزیک بازگەی (بەردە سوور)ی گەرمیان دەستگیریبکەن.
ئاماژە بەوەش دەکات، “ئێستا لیکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوامە”.