وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی تەندروستیی ئاوات شێخ جەنابەوە بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم، ڕەتیدەکاتەوە تەندروستیی ئاواتی شێخ جەناب خراپ بوبێت و ڕایدەگەیەنێت “وەزیری دارایی سەرقاڵی کارەکانییەتی”.

لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمدا هاتووە، “ماوەی چەند ڕۆژێکە چەندین ئەکاونت و پەیچی ماسکدار بەشێوەیەکی ڕێکخراو دەنگۆی ئەوە بڵاودەکەنەوە، کە گوایە بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری باری تەندروستی تێکچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بۆ هەموو لایەک ئاشکرای دەکەین وەزیری دارایی و ئابوری  ته‌ندروستی زۆر باشه‌ و  سەرقاڵی بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی وەزارەتە، هەربۆیە هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە”.

پێش ڕاگەیاندنی لیستی موچەی ئەم مانگە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەندین هەواڵ لەسەر دۆخی خراپی تەندروستیی ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم بڵاوکرابوویەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەمال کۆچەر: دەستگیرکردنی چالاکوانانی بادینان دەنگەکانی منیان بەرزکردەوە

کاندیدی سەرکەوتووی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بادینان ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی چالاکوانانی بادینان لەلایەن دەسەڵاتەوە، کاریگەری لەسەر بەرزی دەنگەکانی هەبووە.…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: رۆژی رابردوو هەزار و 109 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “رۆژی رابردوو هەزار و 109 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share