ئەمڕۆ 240 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی شاری سلێمانیدا

ئەمڕۆ 240 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر بونیادنانی شاری سلێمانی لەسەر دەستی ئیبراهیم پاشای بابان.

سلێمانی لە 14 ی تشرینی دووەمی ساڵی 1784 لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابان، پاشای ئەو کاتی بابانییەکان بونیادنراوە و ناوەکەشی بەناوی سلێمان پاشای بابان ناوە و کردوویەتییە پایتەختی میرنشینەکەی.
ساڵانە و لەم رۆژەدا لە شاری سلێمانی چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆش بڕیارە بەو بۆنەیەوە بەشێک لە ئەندەرپاسی والی لە شەقامی سەرەکی هەواری شار بکرێتەوە، جگە لەوەش چەندین چالاکی هونەری و رۆشنبیریی جۆراوجۆر بەڕێوەبچێت.

لە زۆرێک لە خوێندنگەکانی شارەکە بە پۆشینی جلی کوردی و ئاهەنگگێڕان یادی ئەم رۆژە بەرزرادەگرن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. دوای خۆپیشاندان بەڵێنی چارەسەری كێشەی كەمئاوی بەدانیشتووانی گەڕەكێك درا

دانیشتووانی گەڕەکی باداوەی هەولێر بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە گردبوونەوەیان ئەنجامدا. قائیمقامی هەولێریش دەڵێت، “هۆکارەکەی وشکبوونی بیری گەڕەکەکەیە”. دانیشتووانی…
Total
0
Share