لەکاتی تووشبوون بە پەتا و هەڵامەت نابێت ئەنتیبایۆتیکەکان بە منداڵان بدرێت

نەخۆشخانەی منداڵان

نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بڵاویکردووەتەوە، نابێت لەکاتی تووشبوون بە پەتا و هەڵامەت ئەنتیبایۆتیکەکان بە منداڵان بدرێت.

نەخۆشخانەکە لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردووەتەووە، هۆکاری سەرەکی توشبوون بە پەتا و هەڵامەت ڤایرۆسە نەک بەکتریا، دەرمانی دژە بەکتریا (ئەنتیبایۆتیک) دژی بەکتریا ئیش دەکات نەک ڤایرۆس.

ئاشکراشیکرد، بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە لە کاتی پەتادا هیچ سوودێکی نییە و بە پێچەوانەوە زیانی زیاترە وەک دروستبوونی بەرگری بەرامبەر دەرمانەکە کە ئەمەش وا دەکات بۆ جاری داهاتوو گەر منداڵەکە پێویستی بە هەمان دەرمان هەبوو سوودی لێ نەبینێت.

باسیلەوەشکرد، بەکارهێنانی ئەو دەرمانە لە هەندێک باردا دەبێتە هۆی سکچوون و وشکبوونەوەی منداڵ، بۆیە نابێت بێ راوێژی پزیشک بەکاربێت.

بابەتی پێشتر

دەستەی دەستپاکی سزای زیندانیکردنی بەسەر وەزیرێکی پێشوودا سەپاند

بابەتی دواتر

مامۆستایانی ناڕازی: داواکارین مووچەکانمان لە بانکی رەشید و رافیدەین تەوتین بکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی هه‌ولێر: هه‌ر هاوڵاتییه‌ك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنادرێت سه‌ردانى ده‌زگاكانى ته‌ندروستى بكات

تەندروستیی هەولێر بڕیاریدا لە مانگى داهاتووه‌وه‌ هه‌ركه‌سێك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت یان پشكنینی هەفتانەی (PCR)ی نەبێت ڕێگه‌ى پێنه‌دات سەردانی…
Total
0
Share