ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 150 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 150 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەهۆی زیادبوونی خواست و كەمبوونەوەی خستنەڕووی دۆلارە لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە.