مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پەیامێك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، “بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح(سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لەخوشك ‌و برا مەسیحییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكەین ، ئەم یادە پیرۆزە بە خۆشی و شادی بەسەربەرن”.

هەر لە پەیامەكەدا هاتووە، مەسیحییەكان پێكهاتەیەكی دێرینی ئەم خاك و نیشتمانەن، بە درێژایی میژوو لەگەڵ موسڵمانان و ئایینەكانی تر بە ئاشتی و ئارامی ژیاون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەر لەم سۆنگەوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە تەئكید لە قووڵكردنەوەی گیانی پێكەوەژیان و پاراستنی ماف و دەستەبەركردنی ئازادی و ئارامی بۆ مەسیحیەكان و تەواوی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکەکە دەدەنە دادگا..تەندروستیی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکارییەوە هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی پزیشکێک کە لە میدیاکان باسی لەوە کردووە نەخۆشخانەی فێرکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە پشتگوێخراوە…
Total
0
Share