هاتوچۆی سلێمانی: ئۆتۆمبێلێک بە ژمارەی ساختەوە دەستی بەسەرداگیرا و شەش ملیۆن دینار سزای لەسەربووە

هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شۆفێرێک بۆ ماوەیەکی زۆر ژمارەیەکی ساختەی بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە هەڵواسیبوو و بەدەر لەکاری نایاسایی و سەرپێچی یاساکانی هاتوچۆ زۆرترین کات بە تیژڕەوی شۆفێری کردووە لەناو شەقامەکان و مەترسی بۆخۆی بۆ بەکارهێنەرانی دیکەی شەقام دروست کردبوو، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم ئەو سزایانەی لە ماوەی دوو ساڵدا شۆفێرەکە بە ئۆتۆمبێلەکە ئەنجامی دابوون و بەبەڵگە لەسەری دووپاتکرایەوە لەکۆی 58 سەرپێچی 56 سەرپێچییان (تیژڕەوی) بووە و بڕی شەش ملیۆن و 310 هەزار دیناری عێراقی لەسەر ئۆتۆمبێلەکەی بوو، سەرەڕای ئەوە تائێستا ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەردا گیراوە لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشداوە، سەرەڕای سزا داراییەکان کە دەرهەق بەو سەرپێچییانەی ئەنجامی داوە، کاری یاسایی بۆ دەکرێت بەهۆی هەڵواسینی ژمارەی ساختە و هەندێک لەو رەفتارە نەشیاوانەی کە ئەنجامی داون و بەڵگەی تەواوی لەسەرە،  بۆ ئەم مەبەستە رووبەڕووی بەشی یاسای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەکرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: بەهۆی پڕبوونی هۆتێلەکان بەشێک لە گەشتیاران لە پارکەکان دەمێننەوە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، تیمەکانی دەزگای ئاسایش ئەو خێزانانە دەپارێزن کە شەوانە لە پارکەکان دەمێننەوە. بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی هەنگاوەكانیان بۆ تاپۆكردنی زەوی و خانووە زیادەڕەوەكان ئاشكرادەكات

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی هەنگاوەكانیان بۆ تاپۆكردنی زەوییە زیادەڕەو و فۆڕمەكان ئاشكرادەكات و سەبارەت بە خانووی گوندەكانیش دەڵێت، چاوەڕوانی…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی ھەموو کارئاسانی و ئامادەکارییەکی کردووە بۆ ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆڵۆنێڵ سویک، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەهەرێم و شاندێکی سەربازیی…
Total
0
Share