سنە.. پیاوێك هاوژینەكەی و چوار كەسی نزیكی كوشت

تەرمی قوربانییەكانی ڕووداوەكە

لە یەکێک لە گوندەکانی نزیکی شاری سنە پیاوێك دوای کوشتنی هاوژینەکەی، خەسوو، خەزور، ژنبرا و کەسیکی دیکە، خۆی کوشت.

ئەمڕۆ لە باخێکی گوندی خەلیفە تەرخان سەر بە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان پیاوێک بە ناوی (ڕەزا ئەحمەدیان) بە چەک هاوژینەکەی بە ناوی (شیلان مەندومی) هەروەها سێ کەسی دیکە لە كەسە نزیكەكانی هاوژینەکەی لەگەڵ خاوەن باخەکە کوشت.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەسەر زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، حەبیبوڵڵا مەندومی باوکی شیلان، برا و دایکی شیلان و خاوەنی باخەکە بە ناوی (ئارەش وەلیدی) کوژراون.

ڕەزا ئەحمەدیان دوای ئەوەی ئەو پێنج کەسەی بە چەک کوشتووە، کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە.

ڕێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ئەوەی شیلان بەهۆی کێشەی خێزانی تۆراوە و چووەتەوە بۆ ماڵ باوکی، ڕەزا ئەحمەدیان چووە و لەناو باخەکە هەموویانی کوشتووە.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا بە یاسا بەكارهێنانی هێز لە عێراق قەدەغە دەكات

بابەتی دواتر

ئەمریكا: ئێران مەترسیدارە بۆ هەموو جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share