مووچەی ئەم مووچەخۆرانە هاوتای عێراق دەكرێت و زیاددەكرێت

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو خانەنشینانەی لە ساڵی 2003 تاوەكو 2014 خانەنشینكراون مووچەیان هاوتای عێراق دەكرێت و مووچەكانیان زیاددەكرێت.

عەزیز عەلی فەتاح، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو خانەنشینانەی لە نێوان ساڵانی 2003 تاوەكو 2014 خانەنشینكراون بەپێی ئەو میكانیزمەی دانراوە لە ساڵی نوێوە مووچەیان هاوتای عێراق دەكرێت و بەو پێیەش بێت مووچەیان زیاددەكرێت.

وتیشی، “لە بەشێك لە بەڕێوەبەرایەتییەكان رێكارەكانی هاوتاكردنەكە دەستپێكراوە”.

بابەتی پێشتر

چارەنووسی مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12 ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

کاندیدی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share