رۆژی جیهانیی سینگڵەکانە

رۆژی سینگڵ، بۆنەیەکی ساڵانەیە لە چینەوە سەرچاوەی گرتووە، و لە 11ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێکدا ئاهەنگ دەگێڕدرێت.

ئەم نەریتە لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو لە نێو گەنجانی چینیدا دەستیپێکرد، بە تایبەتی لە زانکۆکان، کاتێک کەسانی سینگڵ بڕیاریان دا لەم رۆژەدا ئاهەنگی تایبەت بگێڕن بۆ پێگەی کۆمەڵایەتیی خۆیان.

بەرواری 11/11 بە ژمارە دووبارەبووەکانییەوە کە سەرجەمیان تاکن، هێمای کەسانی سینگڵە واتە تاکە کەسێک، ئەم رۆژە بەخێرایی بووە جێی بایەخ و گۆڕا بۆ دیاردەیەکی بەناوبانگی بەرفراوان.

هەروەها ئاهەنگ دەگێڕدرێت بۆ یەکێک لە گەورەترین بۆنەی بازاڕکردن لە سەرانسەری جیهاندا.

ئەم رۆژە بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک گەورەترین فێستیڤاڵی بازرگانیی ئەلیکترۆنی لە جیهاندا ناسراوە.

رۆژەکە سەرنجی کۆمپانیا بازرگانییە گەورەکان و پلاتفۆرمە ئەلیکترۆنییەکانی بۆ ئەوە راکێشا کە بیکەنە دەرفەت بۆ زیادکردنی فرۆشیان لەڕێگەی داشکاندن و ئۆفەری سەرنجڕاکێشەوە.

 

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن وەڵامی سەرجەم تانەکانی هەڵبژاردن دەداتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لە کاتژمێر 12:00ی شەوی 19ی ئەم مانگەوە قەدەغەی هاتوچۆ دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share